پاش دۆڕانیان لەبەرامبەر یانەیەکەی پلە سێی وڵاتەکەیان ، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، ببینن لەم چەند رۆژەدا چی روودەدات.
زێنەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە رۆژنامەی مارکای رایگەیاند،
له‌ڕاستیا ئێمه هه‌وڵماندا ، چه‌ند هه‌لێكی مه‌زنمان دروست كرد بۆ تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م ، به‌ڵام شكستمان هێنا، ئێمه ده‌بواییه شتێكی دیكه‌مان بكردایه زۆریش هه‌وڵماندا.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانی دا ڕاهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌مه تۆپی پێیه ده‌بوو براوه بین له به‌رامبه‌ر یانه‌یەكی پله سێ ، به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا كه ده‌بوو ڕوبدات ئه‌وه ڕۆژێكی سه‌خت بوو بۆ ئێمه ، ئێمه هه‌رگیز دۆڕانمان خۆش نه‌ویستووه.
ئاشکراشیکرد، ئێمه له‌ناو یاریگادا ته‌نها بیرمان لای بردنه‌وه‌یه ، لێمان گه‌ڕێن به‌ره‌نگاری ئه‌مه ببینه‌وه ، ببینن چی ڕوو ئه‌دات له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا.