زیاتر لە ٩٤٪ی توشبووانی کۆرۆنا لەعێراق چاکبوونەتەوە

عێراق 21/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت ٩٤،٣٪ی توشبووانی کۆرۆنا ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ٨٠٩ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە و نۆ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، هەزار و ٨٠٥ توشبوو چاکبوونەتەوە، بەمەش رێژەی ٩٤،٣٪ی توشبووان ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا