دراویی ئه‌لیكترۆنی بتكویین به ڕێژه‌ی ٦٪ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه له پاش تۆماركردنی ئه‌و به‌رزبونه‌وه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی لە دوو هەفتەی رابردوودا بەخۆیەوە بینی.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، بیتكۆیین ٦،٢٪ ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه و نرخی یه‌ك بیتكۆین له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا ٣٥هه‌زار دۆلاره.
ئه‌مه له پاش ئه‌وه دێت كه له نۆی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌م دراوه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد و یه‌ك بیتكۆین به 41 هه‌زار دۆلار مامه‌ڵەی پێوه ده‌كرا.
ئه‌م دابه‌زینه له به‌های بتكویین له‌پاش ئه‌و ئاگاداریه‌ی چاودێری دارایی به‌ڕیتانیا دێت كه بازرگانانی ئاگادار كردووەته‌وه كه بازرگانی به‌م دراوه‌وه ده‌كه‌ن له به‌هه‌ده‌رچوونی سامانه‌كانیان.