وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ژمارەی توشبووان به به‌راورد به دوێنی به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21 کانوونی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، 77 حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمارکراوە و بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 105 هەزار و 416 حاڵەت لە هەرێم.
ئاشکراشیکرد، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 923 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هه‌زار و 130 پشكنینیش ئه‌نجامدراوه.