ئەنجومەنی وەزیرانی میسر رەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی
بەشێک لە یاساکانی سزادانی ژمارە ٥٨ی ساڵی ١٩٣٧ی دەربڕی و سزاکانی خەتەنەکردنی
مێینەی دیاریکرد.
بە گوێرەی یاسا هەموارکراوەکانی ماددەی ٢٤٢ی میسر، هەر کەسێک کاری خەتەنەکردنی ئەندامی زاوزێی مێینە ئەنجامبدات سزای زیندانیکردنی بەسەر
دەسەپێندرێت کە ماوەکەی لە پێنج ساڵ کەمتر نەبێت، لە ئەگەری شێواندنی
ئەندامی زاوزێی ئەو کچە سزای زیندانیکردنەکەی بە زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانیکرد
دیاریکراوە، ئەگەریش ئەو کارە ببێتە هۆی مردنی کچەکە سزاکەی زیاتر لە ١٠ ساڵ
زیندانیکردن دەبێت.
هاوکات، هەر بە پێی ئەو یاسایە ئەگەر بێت و ئەو کارە لە
لایەن پزیشکێک یان کارمەندێکی تەندروستییەوە ئەنجامبدرێت و ببێتە هۆی شێواندنی
ئەندامی زاوزێی کچەکە سزای زیندانیکردنی بەسەر جێبەجێدەکرێت، بە جۆریک کە ماوەکەی لە ١٠ ساڵ
کەمتر نەبێت، ئەگەریش ببێتە هۆی مردنی کچەکە سزاکەی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ
زیندانیکردن دیاریکراوە.
لە یاساکەدا سزای زیندانیکردن بەسەر ئەو ئەو کەسانەش دیاریکراوە کە داوای خەتەنەکردنی مێینە، یان بانگەشە و هاندان بۆ ئەو کارە دەکەن.