ئارسناڵ دەستبەرداری یاریزانێکی دەبێت

وەرزش 21/01/2021

Alternate Text

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سۆکراتیس باباستاسۆپۆلس یاریزانی هێڵی بەرگری یۆنانی راگەیاند، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەشداری لە یارییەکانی یانەکەی نەکردووە.
راپۆرتە رۆژنامەوانییە بەریتانییەکان ئاشکرایانکردووە کە سۆکراتیس دەچێتە ریزەکانی ئۆلمبیاکۆسی یۆنانی.
شایەنی وتنە، سۆکراتێس لە ساڵی ٢٠١٨ یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی جێهێشت و بە گرێبەستێکی ٢٠ ملیۆن یۆرۆیی روویکردە ریزەکانی ئارسناڵ.
سوکراتیس باباستاسۆبۆلۆس ی تەمەن ٣٢ ساڵان بەشداری لە ٩٠ یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی یۆنان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا