ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌رمانده و به‌رپرسێكی ئه‌منی باڵای عێراق له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غداد ئه‌نجامدا.
میدیا عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غداد به‌سه‌رپه‌رشتی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدراوه و تێیدا هۆکاری ڕووداوەکانی ئه‌مڕۆی به‌غداد تاوتوێكراوه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كازمی هۆشداری به‌سه‌رجه‌م هێزه ئەمنیەکان داوه به‌وه‌ی له ئاماده‌باشی ته‌واودابن و ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه بكرێت و فه‌رمانی كردووه ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی چۆنیه‌تی دزه‌كردنی ئه‌و تیرۆریستانه بۆ به‌غداد پێكبهێندرێت.
له كۆتایدا مسته‌فا كازمی جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، ڕێگه ناده‌ن په‌رت و بڵاوی له‌ناوه‌ندی بڕیار و هه‌واڵگری هێزه‌كاندا درووستببێت و گۆڕانكاری ئه‌منی له هه‌ندێك شوێندا ده‌كه‌ن.