عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق ئیدانەی تەقینەوەکانی بەغدادی کردوو سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كان كرد و داوای له هێزه‌ئه‌منیه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕێگریكردن له‌و هه‌وڵه تیرۆریستیانه چڕبكه‌نه‌وه.
عه‌لی سیتانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، له په‌یامه‌كه‌دا مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غداد كردوو هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
هاوكات له په‌یامه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كردووه، جارێكی دیكه تیرۆریسته دڕنده‌كان كۆبوونه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌یان قۆسته‌وه و به ته‌قینه‌وه‌كانیان ده‌یان شه‌هید و بریندار هه‌بوو كه ئازاری هه‌موو كه‌سێكی به‌ویژدانی دا و داوای له گشت هێزه‌ئه‌منیه‌كان كرد هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆڕێگریكردن له دووباره بوونه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه بخه‌نه گه‌ڕ.