ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌م هیچ حاڵه‌تێكی مردن به كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی تۆمار نه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هیچ حاڵه‌تێكی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگای سلێمانی تۆمارنه‌كراوه و ته‌نها 29 نه‌خۆشی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.
هاوکات باس لەوەشکراوە، لەو 29 نەخۆشە 21 نەخۆشیان لە نەخۆشخانەی شەهید هێمنن و هەشت نەخۆشەکەی دیکەش لە نەخۆشوخانەی شەهید ئاسۆن.
شایەنی باسە، ئەمڕۆ 175 نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.