رەغد سەدام حسێن پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا بڵاوکردەوە

عێراق 21/01/2021

Alternate Text

رەغد سەدام حسێن لە تویتێکدا نوسیویەتی، ئایا لە هەموو رۆژێکدا تەقینەوەیەکی نوێ روودەدات؟ ئایا لەگەڵ کۆمەڵێک تاوانبار مردن بووەتە چارەنووسی عێراقییەکان؟
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢١ی کانوونی دووەم، رەغد سەدام حسێن، کچە گەورەی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری کۆماری عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتی،" ئایا دەکرێت هەموو رۆژێک تەقینەوەیەکی نوێ لە عێراق رووبدات؟ ئایا  لەگەڵ کۆمەڵێک پیاوکوژی تاوانبار مردن بووەتە چارەنووسی عێراقییەکان ؟ کێ باجەکەی دەدات؟ ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەنا بەخوا دەبێت ئەم سەردەمە تاریکە کۆتایی پێ بێت و گەلی عێراق لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکات و هیچ کەسێکیان لەو سزایانە رزگاریان نابێت، خودا لە شەهیدە پاڵەوانەکانمان خۆشبێت ".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا