هەرێم.. مووچەی سێ مانگی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

کوردستان 21/01/2021

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتای ساڵی رابردووی وانەبێژان دەربڕی، کە بڕەکەی چوار ملیار و ٦٧٥ ملیۆن دینارە.
بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەدەی کردووە و رێکەوتی ١٩ی ١ی ٢٠٢١ی لەسەرە، مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ساڵی رابردووی وانەبێژان سەرف دەکرێت.

بە گوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم ٢٥٠ هەزار دینار بۆ هەر مانگێک وەردەگرن، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش و سەروو بەکالۆریۆس ٣٠٠ هەزار دینار بۆ هەر مانگێک وەردەگرن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا