هۆشداری ده‌درێته شۆفێرانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌ی به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما شه‌قامه‌كان ده‌یبه‌ستێت و مه‌ترسی لەسەر سەلامەتی شۆفێران درووستده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ئه‌گه‌ری به‌ستنی شه‌قام و ڕێگه و بانه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت سنوری ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ورامان و ته‌وێڵه و بیاره و عه‌بابه‌یلێ ( شاخی شنروێ ).
هاوكات، داوا له شۆفێرانكراوه بۆئه‌وه‌ی به‌دووربن له ڕووداوی هاتوچۆ بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له دره‌نگانی شه‌ودا.