نرخی
ئەڵقە ئەڵماسەکەی مارەبڕینی تیفانی کچە بچووکی ترەمپ نزیکەی ١.٢ ملیۆن دۆلار بووە، کە لە لایەن دیزاینەرێکی خشڵی لوبنانییەوە
دروستکراوە .
رۆژنامەی
"دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، نرخی ئەڵقەی مارەبڕینی تیفانی
کچە تەمەن ٢٧ ساڵانەکەی ترەمپ و مایکڵ پۆلۆسی ٢٣ ساڵی بەڕەچەڵەک لوبنانی نزیکەی
١.٢ ملیۆن دۆلار بووە.
تیفانی
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ئینستاگرام" نوسیویەتی،" شەرەفمەندم بە
ئاهەنگێڕانی چەندین بۆنەی گرنگ لە کۆشکی سپیدا و یادەوەری زۆرم لەگەڵ کەسوکارەم لەم کۆشکە هەبووە، بەڵام هیچیان تایبەمەندی زیاتریان نەبووە ئاهەنگی مارەبڕینەکەم لەگەڵ مایگڵ ".
پاش
چیرۆکی سێ ساڵەی خۆشەویستی نێوان تیفانی و پۆلۆس، دواجار لە رۆژی سێشەممەی رابردوو
ئاهەنگی مارەبڕینیان ئەنجامدا.
شایەنی
باسە، مایکڵ پۆلۆس لە ساڵی ١٩٩٧ لە شاری تێکساس و لە خێزانێکی دوەڵەمەند لە
دایکبووە، دواتریش لەگەڵ کەسوکارەی روویانکردووەتە نێجیریا و لەوێ خوێندنی تەواوکردووە.