پزیشكان ڕێنمایی ده‌ده‌ن له باره‌ی ڕێژه‌ی پێویست له خواردنی هه‌نگوین ڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌ك كه زیان به ته‌ندروستی نه‌گه‌یه‌نێت.
پێگه‌یه‌كی جیهان ڕاپرسی چه‌ند پزیشكێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی هه‌نگوین زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ نه‌گه‌یه‌نێت پێویسته ڕۆژانه زیاتر له دوو كه‌وچك هه‌نگوین نه‌خورێت.
هاوكات، ئه‌لێكس بویفیروف، سه‌رۆكی به‌شی چاره‌سه‌ری ته‌واو له زانكۆی سیتشینوف ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوووه، هه‌نگوین مادده‌ی دژه ئۆكساید و چه‌ند ڤیتامینێك و شه‌كری فركتوزی تێدایه كه سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه و واباشتره له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژدا بخورێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، د. یلینا تیخومیروفا، شاره‌زای بواری خواردن باسی له‌وه‌كردووه، زیاده‌ڕه‌وییه‌كی زۆرمان له سووده‌كانی هه‌نگوینداكردووه و به هۆی هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كاربۆهیدرات تێیدا ده‌بێت ڕۆژانه به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م بخورێت.