نوریهیسا، وه‌زیری ته‌ندروستی یابان ڕایگەیاند ڕۆبۆرتێكیان به‌رهه‌مهێناوه له توانایدا هه‌یه له‌ماوه‌ی 80 خوله‌كدا پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامبدات.
كۆمپانیای كاواساكی هیفی ئیناستریزی به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕۆبۆرتهكه ڕایگه‌یاندووه، به‌رهه‌مه‌كه له‌ماوه‌ی 80 خوله‌كدا ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنا ئاشكراده‌كات و ده‌تواندرێت له ده‌فرێكدا هه‌ڵبگیرێت و بۆ هه‌موو شوێنیك بگوازرێته‌وه.
نوریهیسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هاوشێوه بۆپشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا درووستبكرێت.