له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی باڵای ئه‌منی وڵات‌دا ده‌ركرد.
میدیا عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه گۆڕانكاری له چه‌ند پۆستێكی ئه‌منی فه‌رمانده‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدادا بكات.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، فه‌ریق قه‌یس مه‌حمه‌داوی، سه‌رۆكی ئۆپڕاسیۆنه‌كانی پارێزگای به‌غدادی گواسته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری و لیوا روكن ئه‌حمه‌د سه‌لیمی بۆ پۆسته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد و لیوا باسم مه‌جید به‌ڕێوبه‌ری هه‌واڵگری ئۆپراسیۆنه‌كانیشی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌دا، ئه‌بو عه‌لی به‌سری بۆ پۆستی شانه‌ی هه‌ڵۆ دیاریكرد و فه‌ری ڕوكن عامقر سه‌دامی گواسته‌وه و ئه‌بو ره‌غیفی بۆ پۆستی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ و كار و باری هه‌واڵگری دیاریكرد.
كازمی فه‌رمانیشیداوه، فه‌ریق ڕوكن جه‌عفه‌ر به‌تات، سه‌رۆكی پۆلیسی فیدڕاڵی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابدرێت و فه‌ریق ڕوكن ڕائید شاكر جه‌وده‌تی بۆ پۆسته‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد.