له سنووری پارێزگای دهۆك باوكێك له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوودا باوكێك كوڕه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاندووه، له گوندی پیرموسی سنوری پارێزگای دهۆك باوكێك كوڕه ته‌مه‌ن 33 ساڵانه‌كی خۆی له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوودا كوشتووه و دوای ڕووداوه‌كه خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه، هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ئێستادا تۆمه‌ت باره‌كه به مادده‌ی 406 و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.