ڕێخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له دوو ته‌قینه‌وه‌كەی دوێنێی شاری به‌غداد ڕاگه‌یاند.
ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وان دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی شاری به‌غدادیان له ڕێی دوو تیرۆریستی سه‌ر به‌ڕێكخراوه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوو چه‌كداریان به‌ناوه‌كانی ( محه‌مه‌د عارف ئه‌لموهاجیر ) و ( ئه‌بو یوسف ئه‌نساری ) له ڕێگه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراوه وه ته‌قینه‌وه‌كانیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، دوێنێ پێنجشه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه لە ناوچه‌كانی گۆڕەپانی ته‌یران و باب شێخیان له شاری به‌غداد روویاندا و نزیكه‌ی 150 قوربانی لێكه‌وته‌وه.