له هه‌رێمی كوردستان 11 به‌نداوی نوێ به گوژمه‌ی 33 ملیار دینار له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست ده‌كرێت.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری به‌نداوه‌كانی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، بڕیاریانداوه 11 به‌نداوی نوێ به گوژمه‌ی 33 ملیار دینار له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم درووستبكرێت و له پلانیاندا هه‌یه له داهاتوودا نۆ به‌نداوی گه‌وره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرنگ درووستبكرێت به‌ڵام پێویستیان به ملیاران دۆلاریان هه‌یه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ئاماده‌كاری و دیزاین بۆ ئه‌و نۆ به‌نداوه ته‌واوبووه و چاوه‌ڕوانی خه‌رجكردنی پاره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌درووستكردنیان بكرێت.