جارێكی دیكه زنجیرە فیلمی ( ن‌و تایم تو دای ) ی جه‌یمس بۆند واته ( هیچ كاتێك نیه بۆ مردن ) بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ر دواخرا بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی سینه‌ما له شكستی كۆرۆنا.
به‌رهه‌م هێنه‌ری فیلمه‌كه، له پێگه‌ی فه‌رمی جه‌یمس بۆند ڕایگه‌یاندووه، به‌روارێكی نوێیان بۆ په‌خشكردنی فیلمه‌كه دیاریكردووه كه 8ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه و ، فیلمه‌كه له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای ئیم جی ئیم و یونیفرسال ه‌وه به‌ر هه‌مهێنانی بۆ ده‌كرێت و ماوه‌ی حه‌وت مانگ كاتی په‌خشه‌كه‌ی دواخراوه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، پێشبینی ده‌كرێت نمایشكردنی ئه‌م فیلمه ببێته هۆكارێكی باش بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی سینه‌ما له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2020دا چایرۆسی كۆرۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی گرته‌وه له ناویشیاندا لوس ئه‌نجیلوس و به‌هۆیه‌وه نمایشی چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی وه‌ستاند.