له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتووه وه شه‌پۆلی سه‌رما كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌نه‌وه.
ئاسۆ شێخ كه‌مال، به‌ڕێوبه‌ری كه‌شناسی سلێمانی به bmc ڕاگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌گشتی و به‌پێی پێشبینیه‌كان ئه‌گه‌ری بارانبارین كه‌مه و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌وه ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
هاوكات له میانه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ bmc ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌ڵێن له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه وه شه‌پۆلێكی به‌فر بارین ڕوو له هه‌رێم ده‌كات تا ئێستا ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان له باره‌یه‌وه نیه و پێشبینیه‌كان به‌رده‌وام له گۆڕاندایه.