ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردوومانی گوندی گونده ژورێ له سنوری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانیان كرد.
عه‌بدولوه‌هاب مه‌حموود، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له جۆری ئێف 16 بۆردوومانی ڕۆژهه‌ڵاتی گوندی گونده ژورێیان له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به بیانووی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كردووه.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه، له ئێستادا به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی زستانه به گشتی گونده‌كان چۆڵن و جوتیار و مه‌ڕداری لێنیه به‌و هۆیه‌وه بۆردوومانه‌كه زیانی بۆسه‌ر گیانی هاوڵاتیان نه‌بووه.