ڕاستی و دروستی ڕووداوی گیان له‌ده‌ستانی گه‌نجه‌كه‌ی سیته‌ك چۆنبووه‌؟

کوردستان 22/01/2021

Alternate Text

بنه‌ماڵه‌ی " ژیار به‌رزان عه‌لی " ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌ باره‌ی ڕاستی و دروستی ڕووداوی گیان له‌ ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یان له‌ سیته‌ك به‌هۆی زۆپای غازه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

بنه‌ماڵه‌ی ژیار به‌رزان عه‌لی ڕایانگه‌یاندووه‌، ڕۆژی ڕووداوه‌كه‌ ژیار و ده‌ستگیرانه‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ پرسی هاوسه‌رگیری به‌ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوو لا چاویان به‌یه‌كتر كه‌وتووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی بنه‌ماڵه‌ی ژیار به‌رزان ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌هۆی غازی زۆپاوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

" ئێوارەی چوارشەممە ٢٠ی ئەم مانگە، بنەماڵەکەمان، گەنجێکی بە ویقار و دامەزراو خۆشەویستی ھەمووانی لەدەستدا، کاکە ژیار بەرزان عەلی، بە ماڵئاوایی ھەتا ھەتایی کۆستێکی گەورەی لە دڵی ھەمووان دروستکرد.
بەدەمەوە ھاتنی ئەو ھەموو خۆشەویستە ھەر لەیەکەم ساتی نەخۆشخانەوە تا دوا ساتی ئەسپەردەکردنی ئاھێکی بە دڵی ئێمەدا ھێنا، بۆ ئەمە ھەمیشە سوپاسگوزار و دەست لەسەر دڵین بۆ دڵسۆزی و وەفاتان.
بەداخەوە کۆستی کاکە ژیار کەوتە بەر شاڵاوی سۆشیال میدیا و میدیا نابەرپرسەکان بۆ کۆکردنەوەی ( ڤییوو لایک و کۆمێنت ) ھەر لەسەرەتای کۆستەکەوە بە گەرمی کەوتنە بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراست لەسەر روداوی گیان لەدەستدانی کاکە ژیار، لەوپەری بەرپرسیارێتیمان و وەک وەفایەکی بچووک بۆ رۆحی پاکی کاکە ژیار بەپێویستی دەزانین راستی رووداوەکە بۆ ھەموولایەک بخەینە ڕوو.
کاکە ژیار، وەک ھەر گەنجێکی تری ئەم دونیایە لە خەمی پێکەوە نانی خێزان و ئایندەی خۆی بووە، بەڵام چ خێزانێک و چۆن ئایندەیەک؟ بۆ ئەمە ھەمیشە ورد بیری دەکردەوە، سەرنجام بریاردەدات لەگەل خانمێکی بەرێز و خاوەن بنەماڵەی ئەم کوردستانە خێزان پێک بھێنێت ئەم بریارەشی ئێمە وەک کەسە نزیکەکان و خانەوادەی کاکە ژیار و خانەوادەی خانمە بەرێزەکە لێی ئاگاداربووین و  لە چەندین ئاڵوگۆری باسوخۆاستی ھاوسەرگیریان راوێژمان گۆڕیوەتەوە لەگەڵییان، دیداری چوارشەممەی ماڵئاوایش بەئاگاداری ھەردوو بنەماڵەبووە و دیداری دوو کەسی دەزگیرانداربووە ھەر بۆ قسەکردن بووە لەسەر پرۆسەی ھاوسەرگیری و ئایندەی ژیانی پێکەوەییان کە مخابن ژەھری (گاز) ھەناسەی ھەردووکیان دەخاتە مەترسییەوە و سەرەنجام ژیانی کاکە ژیارمان دەبات و نایدتەوە پێمان، بۆ ئەمە ئێمە ھیچمان لەدەست نایەت جگە لەوەی بە پەروەردگارمان بلێن ( ئیلاھی ھیخۆت بوو، خۆت برتەوە، بەھەشت ئارامگای بێت ).
ھەرلەگەڵ وەفتی کاکە ژیار خانەوادەی خانمە بەرێزەکەش کۆست باربوون و چەندین جار رایانگەیاندووە کۆستی ژیان ئاوای ژیار بۆ ئەوان قورستەر نەک بۆ خانەوادەی ژیار خۆی، زۆرینەی ئەندامانی خانەوادەی ئەو خانمەش بەشداری پرسەی کاکە ژیاربوون وەک پرسەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵکردووە و بەئاشکرا ئەوانیش دەلێن "ئەوەی سۆشیالمیدیا بێرەحمانە بەکاکە ژیاری کرد کۆستی ھەردوولای گەورەتر کرد".
ژیان و ئیمانی کاکە ژیار ھەموو ئەوانە شاھیدی بۆدەدەن رۆژێک لەرۆژان ئەم کورەمانی ناسیوە پەلەقاژێ و کێبەرکێی ناشەریفانەی سۆشیالمیدیا نایشێوێنێت.
درود بۆ رۆحی پاکی کاکە ژیار، نزامان وایە لەگەڵ خۆشەویسانی مەجلیسی گەرمبێت و بەھەشت ئارامگای بێت.
جارێکی تریش سوپاس بۆ خەمخۆری و خزمایەتی ھەموو دۆستان

ھەردوو بنەماڵەی کاکە ژیار و ئەو خانمەی بریاربوو دەسپێکی ژیانی پێکەوییان ئەم بەھارەبێت "

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا