سبه‌ی شه‌ممه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غداد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر پرسی ڕێككه‌وتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدڕاڵی كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و شاندی هه‌رێمی كوردستان بگه‌نه ڕێككه‌وتن سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێم له به‌شه بودجه‌ی فیدڕاڵی عێراق ئه‌وا بڕگه‌ی تایبه‌ت به به‌شی هه‌رێم له بودجه جێگیر ده‌كرێت چونكه لیژنه‌ی دارایی په‌ڕله‌مانێكی بچوكه.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه، به درێژایی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌بارەت به دیاریكردنی به‌شه بودجه‌ی ساڵی 2021 لیژنەکەیان کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زیر و پارێزگارێكدا ئه‌نجامداوه و بڕیاردراوه قه‌باره‌ی بودجه كه‌مبكرێته‌وه و داهاتیش زیادبكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی 2021.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی شیعه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بودجه له 164 ترلیۆنه‌وه بۆ 135 ترلیۆن دینار سه‌ربگریچت ئه‌وا پشكی هه‌رێمیش له به‌شه بودجه‌ی عێراق كه‌مده‌كرێته‌وه.