دوای دوو ڕۆژ له ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌ندامێكی كۆماریه‌كانی كۆنگرێس داوا ده‌كات پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له جۆ بایدن وه‌بگیرێته‌وه.
مارجوری تایلور گرین، ئه‌ندامێكی كۆماریه‌كانی كۆنگرێس له تویتێكدا داوایكردووه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له جۆ بایدن وه‌ربگیرێته‌وه و بایدن و خانه‌واده‌كه‌ی به‌تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار کردووە.
هاوكات له تویته‌كه‌دا باسی له‌وه‌شكردووه، داوایه‌كی بۆ له كارلادانی تره‌مپ به‌رزكردووه ته‌وه و جۆ بایدنی به كه‌سێكی نه‌شیاو و خاوه‌ن پێشینه‌ی كاری هه‌ڵه وه‌ك جێگری ئۆباما ناوبردووه.