سه‌رۆكی توركیا له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شیان ده‌بێت له گه‌ڵ سوپای عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ڕه‌نگه شه‌وێك له پڕدا هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌نگال و په‌كه‌كه ده‌ربكه‌ن.
ڕه‌جه‌یب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، له گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداد هه‌ماهه‌نگیمانده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه و ئه‌وان ئاماده باشی ته‌واویان هه‌یه و چاوه‌ڕوانی به‌غدادن.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌نجامدانی ئۆپڕاسیۆنی سه‌ربازی و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات به ئاشكرا نابێت و ڕه‌نگه شه‌وێك به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بچنه شه‌نگال و په‌كه‌كه ده‌ربكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوودا ڕێككه‌وتنیچكی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێردا له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌یردنی قه‌زای شه‌نگال و وه‌ده‌رنانی سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره نایاساییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدرا.