وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد ژمارەی توشبووان به به‌راورد به دوێنی به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21 کانوونی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، 85 حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمارکراوە و بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتە 105 هەزار و 501 حاڵەت لە هەرێم.
ئاشکراشیکرد، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 954 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 699 پشكنینیش ئه‌نجامدراوه.