به‌هۆی پێكانه‌وه كیفن دی بروین، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی و یاریزانی یانه‌ی مانجسته‌ر ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانجسته‌ر سیتی ڕایگه‌یاند، به هۆی پێكانی ماسولكه‌وه كیفن دی بروین ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه پێویستی به ماوه‌یه‌ك پشووه بۆ چاره‌سه‌ر.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، دی بروین له یاریه گرنگه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵ ئاماده نابێت و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م دووری ئه‌و یاریزانه‌یه له یانه‌كه‌ی له قۆناغی چواره‌می پله سێ به‌رامبه‌ر چێڵسی هام تاون.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، كیفن دی بروین ی یاریزانی یانه‌ی مانجسته‌ر و ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی له دوای كاتژمێرێك له یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاستون فیلا له پێژبڕكێی پریمه‌رلیگ تووشی پێكانی ماسولكه‌بوو.