له‌دوای ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ به‌تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ درووستكردنی پشێوی دادگایی ده‌كرێت.
میدیا ئه‌مریكیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، ڕۆژی دووشه‌ممه لیستی تۆمه‌ته‌كانی تره‌مپ ده‌گاته ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا و ده‌تواندرێت به تۆمه‌تی هاندانی توند و تیژی دادگایی بكرێت.
هه‌رله‌وباره‌یه‌وه‌ر، چاك چومه، سه‌رۆكی دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دادگاییه‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌نگدان بۆ سه‌ركۆنه‌كردنی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كرێت.
هاوكات ، دیموكراته‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان دانیشتنه‌كه له كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆدا ده‌ستپێبكات و له به‌رامبه‌ریشدا كۆماریه‌كان داواده‌كه‌ن دادگاییه‌كه بۆ 28ی ئه‌م مانگه دوابخرێت.