ئه‌م جۆره میوه‌یه ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا داده‌به‌زێنێت
میوه‌ی مانگۆ چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا.
پێگه‌یه‌كی جیهانی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ده‌ریده‌خه‌ن میوه‌ی مانگۆ مادده‌ی بولیفینولی تێدایه كه هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی دژه ئۆكساید و هه‌وكردنه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه توێژه‌ره‌كان باسیان له‌وه‌كردووه، میوه‌ی مانگۆ چه‌ندین سه‌ر چاوه‌ی ئاوێته‌یی وزه‌ی وه‌ك كاروتینات و توكوفیرول و ترشی ئه‌سكوربیك و ئاوێته‌كانی مانجیفرین و چه‌ندین مادده‌ی سوود به‌خشی دیكه‌ی تێدایه كه یارمه‌تیده‌رێكی باشن بۆ چاره‌سه‌ری جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره به‌تایبه‌ت گه‌ر به‌وشكی و بەڕیژەیەکی کەمی ڕۆژانەوە و بەبێ زیدەڕەوی به‌كاربهێندرێت.