وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵێک رەتدەکاتەوە

کوردستان 22/01/2021

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم هەواڵی دورخستنەوەی لە کۆبۆنەوەی خلوسی ئاکار و مەسرور بارزانی ڕەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ۲۲ی کانوونی دووەمی ۲٠۲۱ سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

دەقی ڕونکردنەوەکە:
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەڕێز "وەزیری پێشمەرگە" لەهەندێ میدیا و ماڵپەرە ئەلیکترۆنی و پەیجە ساختەکان بڵاوکراوەتەوە، هەواڵێکی چەواشەکارانەی بێ بنەمایەو، دوورە لەراستی.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین، خۆیان بەدوور بگرن لەهەواڵی ناڕاست، جەختدەکەینەوە، ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕو میدیایانە دەگرینەبەر، کە هەواڵی ناڕاست لەسەر جەنابی وەزیری پێشمەرگە بڵاودەکەنەوە..

سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە
۲۲ی ۱ی ۲۰۲۱

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا