به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به موشه‌كی كاتیۆشا هێرش كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد و تا ئێستا زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.
میدیا عێراقیه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به موشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاره‌كه و تائێستا زیانه‌كانی ئاشكرانه‌كراون.
هاوكات باس له‌وه‌كراوه، ژماره‌ی موشه‌كه‌كان له چوار موشهكهك زیاتر بووه و ده‌ست به‌جێ له لایه‌ن سیسته‌می موشه‌كی سه‌ر به سوپای ئه‌مریكا وه‌ڵامی موشهكهكاندراونهتهوه و تائێستا به دیاریكراوی سه‌ر چاوه‌ی هێرشه‌كه نه‌زاندراوه.
ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غداد ڕێوشوێنی ئه‌منی چڕ له به‌غداد گیرایه به‌ر و گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی ئەمنیشدا کرا.