دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵی شاری هه‌ولێر به‌ناوی هێژین به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێوه له‌سه‌ر بابه‌تی كێش دابه‌زاند له گه‌ڵ باوكی ماڵی جێهێشت له سلێمانی دۆزرایه‌وه.
باوكی هێژین ڕایگه‌یاندووه، دوای 24 كاتژمێر له دیار نه‌مان و ماڵ جێهێشتنی كچه‌كه‌ی له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه كه كچه‌كه‌ی له لای ئه‌وانه له سلێمانی.
هاوكات هێژین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له باره‌ی دابه‌زاندنی كێشیه‌وه ده‌مه‌قاڵێی بووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بڕیاری داوه ماڵ جێبهیڵێت و یه‌كه‌م شه‌و له مزگه‌وتێكی هه‌ولێر ماوه‌ته دواتر چووه‌ته شاری سلێمانی و له مزگه‌وتێك كه ناوه‌كه‌ی بیرنه‌ماوه ماوه‌ته‌وه تا له لایه‌ن مجێوری مزگه‌وته‌كه‌وه ئاسایشی سلێمانی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه.