هێزی پێشمه‌رگه به هاوكاری هاوپه‌یمانان له ئۆپڕاسیۆنێكی 48 كاتژمێری‌دا هه‌شت بنكه‌ی چه‌كدارانی داعشیان له سنوری ناحیه‌ی كفری خاپوركرد.
عەمید ئەحمەد لەتیف، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی هێزەکانی 70 بە BMC ڕاگەیاند، لە میانەی ئەو ئۆپڕاسیۆنانەدا كاتێك ئه‌مشه‌و لە گوندی دوڕاجی ماتۆڕ سكیلێك به‌ره‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاتووه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه ڕێگری لێكراوه و چه‌كداره‌كه‌ی داعش كوژراوه و بەردەوام فڕۆکەکان چاودێری ناوچەکە دەکەن و بە هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە ڕێگری لە چەکدارانی داعش دەکرێت.
هەر لەو بارەیەوە به‌رهه‌م محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ری باڵای هێزی ئاڵتونی سه‌ر به‌هێزه‌كانی 70 ئاماژەی بەوە کردووە، له ئۆپڕاسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له گوندی به‌له‌گه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی زنانه‌ی قه‌زای كفری كه 48 كاتژمێری خایاندووه زیانێكی زۆریان به چه‌كدارانی داعش گه‌یاندووه و له ئۆپڕاسیۆنه‌كه‌دا هه‌شت بنكه‌ی چه‌كدارانی داعش خاپوركراون و ئه‌میرێكی داعش به‌ناوی عوسمان كوژراوه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و ئۆڕاسیۆنه له تۆڵه‌ی ئه‌و دوو شه‌هیدبوونی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه بوو كه له 12ی ئه‌م مانگه به‌هۆی بۆمبێكی چێندراوی چه‌كدارانی داعشه‌وه بووه كاتێك له كامێرای فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه دوو چه‌كداری داعش له نزیك گونده‌كه بیندراون و به هاوكاری شوانێك داخڵی ناو گوونده كه كراون و له‌به‌ر خه‌ڵكی سڤیل بۆردوومانی گونده‌كه‌یان نه‌كردووه.