ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكی ئێران ڕایگه‌یاند، له مانگی شوباتی داهاتووه وه ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له وڵات‌دا.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ررۆكی ئێران له ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی نیشتیمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت هه‌وڵی جدی ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی وڵاتانی ده‌ره‌وه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتیان تا ئه‌وه‌ی ڤاكسینی ناوخۆیی وڵات به‌رهه‌م دێت كه له 21ی ئاداری ئه‌مساڵدا سێ جۆر ڤاكسین له ناوخۆی ئێران به‌رهه‌مدێت.
هاوكات باسی له‌وه‌شكردووه، نزیكه‌ی ساڵێكه ئێران دوچاری بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنابووه و هاونیشتیمانیان له ڕۆژانێكی زۆر سه‌ختدا بوون و داوای له هاونیشتیمانیانی كرد پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانبن