وەفدی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

کوردستان 23/01/2021

Alternate Text

سبەینێ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی تر دەچێتەوە بۆ بەغداد، سەردانەكە بۆ تاوتوێكردنی پشكی هەرێمە لە بودجەی گشتی 2021ی عێراق.

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەی وەفدی هەرێم، سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە.

وەفدەکەی هەرێم پێکهاتوون لە هەریەکە لە ( ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی،دارا رەشید وەزیری پلاندانان، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغداد، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران).

بڕیارە سەردانەکەی ئەم جارەی وەفدی هەرێم بەمەبەستی گفتوگۆکردن بێت لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ و پشکی هەرێم لە پرۆژەکەدا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا