بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆران سێ كه‌سی به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد و ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتلر له یه‌ك كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌رداگرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی ڕایگه‌یاندووه، له لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سۆرانه‌وه لە 12ی ئەم مانگەدا سێ كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه كه بڕی یه‌ك كیلۆ و بیست گرام مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه له ناو پارچه‌یه‌ك ئیزوگامدا شاردبووه‌وه.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه، له ڕێككه‌وتی 20ی ئه‌م مانگه‌دا له لایه‌ن بنكه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه كه‌سێكی ئێرانیان ده‌ستگیركردووه كه بڕی 110 حه‌بی " ترامادۆڵ "ی هۆشبه‌ری له ناو پێڵاوه‌كانیدا شاردبووه‌وه.