دادگای لێکۆڵینەوەی ئیتاڵیا، مردنی مێرمنداڵکی بە هۆی یارییەکی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک) ڕاگەیاند.
دادگای لێکۆڵینەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، مێرمنداڵەکە کچەو تەمەنی تەنها دە ساڵانە
بەپێی گێڕانەوەی کەسوکاری مێرمنداڵەکە ، منداڵەکەیان لەناو گەرماوی ماڵەکەدا بووە و دەرگای گەرماوەکەی داخستووە و پاش ماوەیەک لە هۆش خۆی دەچێت، پاشان لە ڕێگەی خوشکە بچوکەکەیەوە ئاگادار کراونەتەوە لە ، لەهۆشچونی کچەکەیان و پاشان دەست بەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و بەڵام کار لە کار ترازاوەو کچەکەیان گیانی لەدەست داوە.
باسیلەوەشکردووە، منداڵەکە ئەوەی لای خوشکەکانی باسکردووە کە ئەو بەردەوام یاری "خنکان" دەکات و لە ئاستێکی باش دایە-
تا ئێستا پۆلیس نەیزانیوە کە ئەنتێۆلا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا پێشبرکێکەی کردووە یاخود لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە ڕێگەی ناردنی ڤیدیۆوە بۆ یەکتر پێشبرکێکەیان کردووە .
یاری "خنکان" یاریەکی تایبەتە بە (تیک تۆک)، کە بەشداربوانی پێشبڕکێ دەکەن لەسەر زۆر ترین ماوە بۆ ڕاگرتنی هەناسەیان.