دوێنێ پێنجشه‌ممه ئۆتۆمبێلێك له گه‌راجی " كاسۆمۆڵ " ی شاری سلێمانی ده‌دزرێت پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه و تائێستا ئۆتۆمبێله‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هێزه‌كانیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئۆتۆمبێلێك له گه‌راجی " كاسۆمۆڵ " دزراوه ده‌سبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌بابه‌ته‌كه ده‌ستپێكردووه و له تۆماری كامێراكانی چاودێریان كۆڵیوه‌ته‌وه و كارمه‌ندانی ئێشكگری كاتی ڕووداوه‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌ر براونه‌ته به‌شی نه‌هێشتنی تاوان و لێًكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و تائێستا نازاندرێت له ڕێگه‌ی وه‌سڵی ساخته‌وه ئۆتۆمبێله‌كه دزراوه یاخود كه‌مته‌رخه‌می كارمه‌ندانی گه‌راجه‌كه‌بووه.
به پێی زانیاریه‌كانی Bmc، خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و دوێنێ به‌مه‌به‌ستی بازاڕكردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چووه‌ته ناو بازاڕی شاری سلێمانی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له جۆری جێب لاریدۆ بووه له‌و گه‌راجه ڕاگرتووه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بینیویه‌تی كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه.