شەوی ڕابردوو هاوڵاتیەک لە ئەمریکا لە یانسیبێکدا یەک ملیار دۆلاری بردەوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی ئەمریکا, هاوڵاتیەکە خەڵکی ویلایەتی میشیگانەو ، شەوی ڕابردوو بەهۆی کڕینی چەن کارتێکی یانسیب لە ((mega milions) بووە خاوەنی خەڵاتێکی یەک ملیار دۆلاری
ئەمەش سێیەم گەورەترین خەڵاتە کە لەیەک کاتدا بۆ تەنها کەسێک دەربچێت.
لەساڵی ٢٠١٦ دا هاوڵاتیەک بە کڕینی چەن کارتێکی یانسیب لە Powerballبووە خاوەنی ١.٥٨٦ ملیار دۆلار وئەمەش زۆرترین ڕێژە پارەیە کە کەسێک توانیبێتی لە یانسیبدا بەدەستی بهێنێت.