له‌دوای ئه‌وه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی بینای كاپیتۆڵه‌وه هێزێكی سه‌ربازی زۆر له واشنتۆن جێگیركرا ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ناو سه‌ربازه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاندووه، سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریكی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی نیشتیمانی له واشنتۆن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له چه‌ند میوانخانه‌یه‌كی شاره‌كه‌دا كه‌ره‌نتینه‌كراون و سه‌ركردایه‌تی پاسه‌وانی نیشتیمانیش ڕه‌تیكرده‌وه ژماره‌ی سه‌ربه‌زه توشبووه‌كانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرابكات.
هه‌رله‌و باره‌یه‌وه روی بلنت، سیناتۆر له ویلایه‌تی میسوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پیران لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كات و ناچاركردنی هه‌زاران سه‌رباز بۆمانه‌وه له گه‌راجی ئۆتۆمبێلدا به كارێكی مه‌ترسیدار و هۆكار بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ناوبرد.