له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماسی تونه‌ی له قوتوونراو چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی و ئابوری هه‌یه و ده‌تواندرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین زیانی ته‌ندروستی هه‌یه.
پێگه‌یه‌كی جیهانی چه‌ند زیانێكی ماسی تونه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و هۆشاری داوه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ماسیه.
زیانه‌كانی ماسی توونه..
1- به‌هۆی هه‌بوونی جۆره ڕۆنێك به كاڵۆری 339 ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش.
2- به‌هۆی هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مادده‌ی سۆدیۆم و خوێ له هه‌ندێ جۆریدا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن
3- به‌هۆی هه‌بوونی مادده‌ی قوڕقوشم له پێكهاته‌كه‌یدا ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و ئه‌ندامی هه‌سته‌وه‌ری سه‌ره‌كی.
4- به هۆی هه‌بوونی مادده‌ی بیسفینول كه مادده‌یه‌كی كیمیاویه و به‌كاردێت بۆ له قوتونانی به‌رهه‌مه‌كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی زیاد ده‌كات.