ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠٢١، هیچ بڕە پارەیەک لە فەرمانبەران نابڕدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی کانوونی دووەم، ناجی سەعیدی. ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بۆ ساڵی ٢٠٢١ فەرمانبەران بەر لێبڕینی مووچە ناکەون، بەڵکو تەنها خاوەن پلە باڵاکان لێبڕینی بودجە دەیانگرێتەوە.
ناوبراو راشیگەیاند، بڕی ئەو مووچەی دەبڕدرێت دەخرێتە سەر بڕیاری ٣١٥، کە ئەو بڕیارە پەیوەستە بە دەرماڵەیەک بۆ ئەو فەرمانبەر و کارمەند و مامۆسا وانەبێژانەی لەو ناوچانەدا کار دەکەن کە مەترسیدارن و لە دەرەوەی سنووری ناوچەکەی خۆیانە.