واشنتۆن ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز تەرخان دەکات

عێراق 23/01/2021

Alternate Text

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، لە پێناو توندوتۆڵکردنی ئاسایشی"ناوچەی سەوز" لە بەغدا، واشنتۆن ٢٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق دەبەخشێت.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، حکومەتی ئەمریکا نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی ئاسایشی "ناوچەی سەوز" لە بەغدا تەرخانکردووە، ئەم پاڵپشتییە داراییەش تیمی ئەندازیاری مەدەنی دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی توێژینەوەیەکی بنکلۆڵکاری بۆ دەروازەکانی ئیستای ناوچەی سەوز ئەنجامبدەن و پلانیش بۆ دەروازە نوێیەکانی ناوچەکە دابڕێژن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ جۆن تایگەرت، بەرپرسی کاروباری بەرگری لە بالیۆزخانەی ئەمریکا دوایین راپۆرتی تیمەکەی رادەستی لیوا روکن حامد مەهدی ئەلزوهێری، فەرماندەی فیرقەی تایبەتی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سەوز کرد.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم پاڵپشتییە داراییە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دووپاتکردنەوەی پرۆژەی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز و بارەگای حکومەتی عێراق. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا