شەپۆلێکی دیکەی بەفەربارین ئەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان 23/01/2021

Alternate Text

شارەزایەکی بواری کەشوهەوا و پێشبینییەکان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمرۆ شەممە ٢٣ی کانوونی دووەم، سادق عەتیە، ئەندامی لیژنەی پێشبینییەکانی کەشناسای جیهانی رایگەیاند، لە رۆژانی چوارشەممە بە دواوە رەشەبایەک روو لە ناوچەکانی پارێزگاکانی هەرێم دەکات و تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، دواتر هێواش دەبێتەوە و ئەگەری باران بارین لە پارێزگاکان زیاد دەکات.

ناوبراو راشیگەیاند، دواتر لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری بەفر بارین لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و باکوری پارێزگای هەولێر و چەند ناوچەیەک لە دهۆک زیاتر دەبن و لەو ناوچانەدا بەفر دەبارێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا