هۆشداری لەبارەی رووخانی شوێنەوارێکی دیاری کوردستان دەدرێت

کوردستان 23/01/2021

Alternate Text

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند،" قەڵای شێروانە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە و داوا لە خێرخوازان و وەبەرهێنەران دەکەم قەڵاکە لە داڕووخان ڕزگار بكەن ".
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند،" قەڵای شێروانە کە شوێنەوارێکی دیار و گرنگی گەرمیانە، لە ئێستادا مەترسی داڕووخانی لەسەرە و داوا دەکەم خێرخوازان و وەبەرهێنەران قەڵاکە لە داڕووخان رزگار بکەن ".
ناوبراو راشیگەیاند، هەرچەندە پێشتر بە کۆمەکێکی بچووک توانرا هەندێک لە مەترسییەکانی داڕووخانی قەڵای شێروانە کەمبکرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا قەڵاکە پێویستی بە نوژەنکردنەوەی بەپەلە هەیە.
شایەنی باسە، قەڵای شێروانە شوێنەوارێکی دێرینی کوردستانە و دەکەوێتە قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان و لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی روودانی بۆمەلەرزەوە بەشێک لە دیوارەکانی قەڵاکە زیانیان بەرکەوتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا