وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی
پۆلیسی کەرکوک لە گەڕەکی عەدەن دزراوە و تاوەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم، عامر نووری،
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە BMC راگەیاند، دوو رۆژ بەر لە ئێستا ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی کەرکوک کە لای
ئەفەسەرێک بە پلەی رائید بووە، لە گەڕەکی عەدەن دزراوە، بەردەوام لە رێی
بازگەکانەوە بە دوای دەگەڕێین بەڵام تا وەکو ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
ناوبراو راشیگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە رەنگ و
ژمارەی تابلۆکەی هەر وەک ئۆتۆمبێلی ئاسایی بووە، بەڵام ساڵانەی بە ناوی وەزارەتی ناوخۆی
عێراقەوە بووە و ئەفسەرەکەش لە ئێستادا راگیراوە و لێکوڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی لە کاتی
روودانی ئەو تاوانە کارەبا نەبووە، کامێراکانی چاودێری لەو شوێنە کاریان نەکردووە
و گومان دەکەن ئۆتۆمبێلەکە برابێتە دەرەوەی شار.