نوێترین زانیاری لەبارەی کەیسی گیان لەدەستدانی مارادۆنا ئاشکراکرا

وەرزش 23/01/2021

Alternate Text

بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکان، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو پزیشکەکەی مارادۆنا لە رێگەی ئیمزایەکی ساختەی ئەو یاریزانەوە لیستی پزیشکی مارادۆنای لەو کلینیکە دەرکردووە، کە پێش گیان لەدەستدانی چارەسەری لێ وەردەگرت.
رۆژنامەی "corriere dello sport"ی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا لە ئەرژەنتین لە کاتی پشکنینی ماڵی پزیشکەکەی مارادۆنا، کۆمەڵێک بەڵگەنامەیان دۆزیوەتەوە کە ئیمزای ساختەی مارادۆنایان لەسەرە بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئەو ئیمزایانەی لەسەر ئەو بەڵگەنامانەدان سەرجەمیان ساختەن.
لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دیگۆ مارادۆنا لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد، پاش ئەوەش بەردەوام دادگاکانی ئەرژەنتین بە گومانی گەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنی لە لێکۆلێنەوەدان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا