قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،" پاش
پشکنینم ئەمرۆ دەرکەوت کە چیتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم ".
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،" پاش
پشکنینم ئەمرۆ دەرکەوت کە چیتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم، لێرەوە سوپاسی هەموو
ئەو خۆشەویستانە دەکەم کە هەواڵیان پرسیوم و هیوای زوو چاك بوونەوەیان بۆ دەخواستم ".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە،" جارێكی تر
تكا دەكەم پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆتان و ئازیزانتان لەم ڤایرۆسە
بپارێزن ".
رۆژی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، پاش ١٢ رۆژیش لە توشبوونی بەو ڤایرۆسە، ناوبراو ئەمڕۆ چاکبوونەوەی خۆی لە کۆرۆنا ئاشکراکرد.