چەند رێگەیەکی ئاسان بۆ بەدیهێنانی خەوێکی تەندروست

تەندروستی 23/01/2021

Alternate Text

زۆربەی کەسەکان گرفتیان لەگەڵ کەمی ماوەی خەوی شەوانەدا هەیە، بەڵام رەنگە چارسەرکردنی هێندە قورس نەبێت، گرنگترینیان خواردنی تەواوکەری خۆراکی ئۆمیگا ٣یە.
ئۆلیڤیا ئاریزۆلۆ، پسپۆڕی تەندروستی رایدەگەیەنێت، گرنگ نییە بەدەستهێنانی ئەو بڕە ئۆمیگا ٣یە بۆ جەستە لە رێگەی تەواوکەرە خۆراکییەکان بێت، یاخود لە رێگەی ئەو خۆراکانە کە دەوڵەمەندن بەو پێکهاتە خۆراکییە، بە تایبەتیش ماسی، گوێز، رۆنی سۆیا و رۆنی کانۆڵا.
گرنگترین ئەو هەنگاوانەی کە بە بڕوای "ئۆلیڤیا" لە پێناو بەدەستهێنانی خەوێکی تەندروست لە شەوانەدا پێویستن، بریتین لەمانە:
١- شوێنێکی ئارام بۆ خەوتن فەراهەم بکە، سەرجەم روناکییە شینەکان لە نێو مۆبایل و ئامێرە ئیلکترۆنییەکان بکوژێنەوە.
٢- کاتژمێری ئاگادارکردنەوەی مۆبایلەکەت رابگرە بۆ ئەوەی بە تەواوی وزەوە لە خەو هەستیت.
٣- بۆنی لاڤیندەر لە ژوری خەوەکەت بڵاوبکەرەوە.
٤- پێش ٤٥-٦٠ خولەک لەو خەوتنت خۆت بشۆ، بەوەش هەست بە ئارامی دەکەی.
٥- یەک کاتژمێر پێش خەوتن چای بابونج بخۆرەوە.
٦- خواردنی تەواوکەرەکانی مەگنیسیۆم یارەمەتیدەر دەبێت بۆ ئارامکردنەوەی ماسولکەکان
٧- بەهیوا بە: بەهیوابوون یارمەتیدەر دەبێت بۆ خەوتن بە شێوەیەکی تەندروستتر
٨- راهێنان لەسەر هەناسەدانی قوڵ هاوکار دەبێت بۆ خەوتن بە شێوەیەکی باشتر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا